فیفا كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر ده‌ستنیشان كرد
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی حكوومی عێراقی لێژنه‌یه‌ك له فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا مانگی شووباتی داهاتوو سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 12 كانوونی دووه‌می 2017، وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه كه تێیدا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه فیفا مانگیداهاتوو سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌ولێر، كه‌ربه‌لا و به‌سرا ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه پێش ئه‌وه‌ی فیفا سه‌ردانی عێراق بكات نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق ده‌نێرێت و كات و رۆژی سه‌ردانه‌كه له مانگی داهاتوو دیاری ده‌كات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفا بڕیار بوو له 15 مانگی رابردوو سه‌ردانی شاره‌كانی عێراق بكات و بێته یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریریش، به‌ڵام به‌هۆی مه‌راسیمه‌كانی فیفا سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ مانگی داهاتوو دواخست.