ڤیدیۆ.. به جلی بووكێنییه‌وه له نهۆمی سه‌ره‌وه خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه
ده‌كات K24 - هه‌ولێر:
كامێراكانی چاودێری ناوچه‌یه‌كی چین، رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی بووكێكی تۆماركردووه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له كۆڵانه‌كه راگیرابوون.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و خانمه به جلی بووكێنییه له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی چین بڵاوبووه‌ته‌وه و وه‌ك راپۆرته‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و خانمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستوویانه له‌ژێر گوشار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ته‌مه‌ن بكات، خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌وه خواره‌وه.
راپۆرته‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، بووكه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان و گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن یه‌كێك له دراوسێكانی، له‌و ساته‌ی به شوێنه‌كه‌دا ره‌تده‌بێت ده‌یبینێت و ته‌له‌فۆن بۆ ئامبۆلانس و ده‌یگوازنه‌وه نه‌خۆشخانه.