سبه‌ی له خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌م یارییانه ده‌كرێن
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سبه‌ی هه‌ینی 3 یاری له یاریگه جیاجیاكانی كوردستان ده‌كرێن.
شێروانه ـ گاره
ئه‌م دوویانه‌یه مێژوویه‌كی زۆریان له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یه‌كتر نییه، یانه‌ی گاره بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه گه‌شتی گه‌رمیان ده‌كات، یاری ئه‌م دوو یانه‌یه له قۆناخی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی زیان به هه‌ردوو یانه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ردووكیان له خانه‌كانی كۆتایی و پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دێن.
یانه‌ی گاره تائێستا له‌سه‌ر لێواری دابه‌زێنه بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان، تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه كه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه، له ئێستایش به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
له به‌رامبه‌ر ئاستی یانه‌ی شێڕوانه له‌م وه‌رزه جێگیر نییه، به‌وپێیه‌ی به 8 خاڵ له پله‌ی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، به‌ڵام هه‌ركاتێك یانه‌ی شێروانه له نێو یاریگه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م هانده‌ره زۆره‌كانی یاری بكات، جۆرێك له جۆش و خرۆش و گه‌رموگوڕی به یارییه‌كه‌یه‌وه دیاره، له رووی رووماڵی میدیاییشه‌وه گرینگی زیاتری پێده‌درێت.
كه‌ركووك ـ هه‌ندرێن
كه‌ركووك سبه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می رووبه‌ڕووی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی كه‌ركووك هه‌فته‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجاره له‌م وه‌رزه به 11 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له زاخۆ وه‌رگرت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی جێگیر نییه و به 9 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كه‌یان
ئه‌م دوویانه‌یه له خولی نایابی كوردستان، مێژوویه‌كی گه‌وره‌یان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر هه‌یه، له دوایین 8 یاری نێوانیان، یانه‌ی كه‌ركووك 4 یاری بردۆته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن 3 یاری براوه بووه، یه‌ك یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.