ئه‌ردۆغان ده‌توانێ حزبه‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی دوایین هه‌مواری یاسای ده‌ستووری توركیا، سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌توانێ سه‌رۆكایه‌تی یان سه‌رپه‌رشتی حزبه‌كه‌ی بكات، كه له ده‌ستووری ئێستای ئه‌م وڵاته په‌یوه‌ندییه رێكخستنه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی پچڕاوه.
له دووه‌مین رۆژی دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیا بۆ گه‌نگه‌شه‌كردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، هه‌فته‌مین ماده هه‌موار كرایه‌وه كه تایبه‌ت به سه‌رۆك كۆمار و به‌پێی هه‌مواری نوێ گۆڕانكارییه‌كی زۆر له شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كراوه.
به‌پێی ده‌ستوری ئێستای توركیا، "سه‌رۆك كۆمار پاش هه‌ڵبژاردنی، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ده‌پچڕێت و كۆتایی به ئه‌ندامه‌تییه‌كه‌ی له په‌رله‌مان دێت".
پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك كۆمار له حزبه‌كه‌ی به مانای وازهێنانی له سیاسه‌ته كه مافی سیاسه‌تكردنی نییه و ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه له ماده‌كه ده‌رهێنرا و له به‌شی تایبه‌ت به پاڵێوار و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، به‌م شێوه‌یه هه‌موار كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆك كۆمار پاش گه‌یشتن به ته‌مه‌نی چل ساڵی و به بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا و ئه‌ندامه‌تی په‌رله‌مان، به ده‌نگی راسته‌وخۆی خه‌ڵك بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت و ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی دوو خول یه‌ك له دوای وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
سه‌رۆك كۆمار پێش ئه‌وه‌ی خۆی كاندید بكات پێویسته خۆی یان حزبه‌كه‌ی له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لانیكه‌م 5% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا بێت و سه‌د هه‌زار ده‌نگی هه‌بێت.
به هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك، كۆتایی به ئه‌ندامه‌تییه‌كه‌ی له په‌رله‌مان دێت.
له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه به‌ده‌ست نه‌هێنا، دوو پاڵیوراوی یه‌كه‌م دوای دوو هه‌فته به‌شداری له دووه‌م خولی هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت، وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان كشایه‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به شێوازی ریفراندۆم به‌ڕێوه ده‌چێت و له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ست نه‌هێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دووباره ده‌كرێته‌وه.
له كۆی ئاماده‌بوونی 482 په‌رله‌مانتار، ئه‌و ماده‌یه به ده‌نگی ئه‌رینی 340 په‌رله‌مانتار و ده‌نگی نه‌رێنی 136 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا و دوو ده‌نگیش به سپی دران و دوو ده‌نگیش ئه‌ژمار نه‌كران.
له ماوه‌ی دوو رۆژی یه‌كه‌می دانیشتنی په‌رله‌مان دوو جار شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه نێوان په‌رله‌مانتاران روویدا.
JS