ئيڤانكا ترامپ له رێگه‌يدا بۆ واشنتن چه‌ند بڕيارێك ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونى باوكى له پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مريكا، ئيڤانكا ترامپ رايگه‌ياند، ده‌ستبه‌ردارى كاره‌كه‌ى له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى دامه‌زراوه‌ى ترامپ و كۆمپانياى جلوبه‌رگى ئاماده‌كراو ده‌بێت.
ئيڤانكاى ته‌مه‌ن 35 ساڵ له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه نووسيويه‌تى، به شێوه‌يه‌كى كاتى ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كانى ده‌بێت.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: له ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى باوكيدا، هيچ ئه‌ركێك له كۆمپانياكانى باوكى ناگرێته ئه‌ستۆ.
ئيڤانكا خۆى ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بچێته واشنتن و له مه‌راسيمى ده‌ستبه‌كاربوونى باوكى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مريكا ئاماده بێت.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئيڤانكا پشكه‌كانى خۆى ده‌فرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ى هيچ سوودێك له قازانجى كۆمپانياكانى باوكى پێ نه‌گات.
پێشتر ترامپ، هاوسه‌ره‌كه‌ى ئيڤانكاى كچى واته جاريد كوشنه‌رى وه‌ك راوێژكارى باڵاى كۆشكى سپى ده‌ستنيشان كردووه.
كوشنه‌ريش، بڕياريداوه ده‌ستبه‌ردارى پۆستى به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانياى كوشنه‌ر كومبانيز ببێت وه‌ك ئاماده‌كارييه‌ك بۆ بوون به راوێژكارى كۆشكى سپى.
ترامپ بڕياريداوه، ده‌ستبه‌ردارى به‌رپرسيارێتى له ئيمپراتۆريه‌ته ئابوورييه‌كه‌ى ببێت و له ماوه‌ى ساڵانى سه‌رۆكايه‌تى وڵات‌دا هيچ پۆستێكى ئابوورى و ئيدارى كۆمپانياكانى نه‌بێت به‌و پێيه‌ى رايگه‌ياندووه، به‌رژه‌وه‌ندييه ئابوورييه تايبه‌ته‌كانى دژ و پێچه‌وانه‌ى به‌رپرسيارێتييه‌كانى ده‌بێت له كۆشكى سپييدا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.
و: ئ.هـ