ئۆباما مه‌دالیای ئازادی ده‌به‌خشێته جۆ بایدن
K24 – هه‌ولێر
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌دالیای ئازادی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌به‌خشێته جۆ بایدنی جێگره‌كه‌ی.
مه‌دالیای ئازادی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رزترین مه‌دالیای رێزگرتنه له هاووڵاتیانی سڤیل له مه‌راسیمێكدا به‌خشرایه جۆ بایدن.
ئۆباما له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند بۆ من له كۆتایی كاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه به‌رزترین مه‌دالیای سڤیل، مه‌دالیای ئازادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌به‌خشم".
هه‌روه‌ها له‌كاتی به‌خشینی مه‌دالیاكه به جێگره‌كه‌ی ده‌ڵێت: " ئه‌و مه‌دالیایه بۆ خۆشه‌ویستی تۆ بۆ وڵاته‌كه‌ت و ته‌مه‌نێك خزمه‌ت پێشكه‌ش به تۆی برام ده‌كه‌م".
بایدن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆر هه‌ستیار ببوو و چاوه‌كانی پڕ ببوو، مه‌دالیایه‌كه‌ی قبووڵكرد و گوتی: "شایانی ئه‌وه نیم، به‌ڵام ده‌زانم له دڵی سه‌رۆكه‌وه هاتووه".
پیش ئه‌وه‌ی بایدن به‌و خه‌ڵاته سورپه‌رایز بكرێت، ئۆباما ستاشی بایدن و هاوژێنه‌كه‌ی و منداڵ و نه‌وه‌كانی كرد و به‌و جۆره خێزانه ناویان هێنا كه ئه‌مریكایان دروست كرد.
مه‌دالیای زێڕێنی ئازادی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رزترین مه‌دالیای ئه‌و وڵاته‌كه‌یه و له لایه‌ن سه‌رۆك به كه‌سانی سڤیل ده‌درێت.
JS