جادوگه‌ران: ئه‌مساڵ شه‌ڕێكى گه‌وره هه‌ڵده‌گيرسێت
K24 – هه‌ولێر:
جادوگه‌ران له پيرۆ كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێشبينييه‌كانى خۆيان له باره‌ى ساڵى 2017 ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌وان له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌مساڵ شه‌ڕو ئاڵۆزى زياتر په‌ره‌ده‌ستێنێت و له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا شه‌ڕ هه‌ڵده‌گيرسێت و ئيسرائيل به‌شدارى له شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌كات.
خوان ئوسكۆ، يه‌كێكه له جادووگه‌ره‌كان و ده‌ڵێت: "جيهان به گشتيى ئارام نابێت و ئاشتى باڵ ناكێشێت به‌سه‌ر جيهاندا و لێره و له‌وێ به تايبه‌تى له ئيداره‌ى دۆناڵد ترامپدا ئاڵۆزى په‌يدا ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ساڵى نوێ بۆ سه‌رۆكى فه‌نزێلا نيكولاس مادورۆ باش نابێت و برسێتى و پشێوى له وڵاته‌كه‌دا په‌ره‌ده‌ستێنن".
جادوگه‌ران ئه‌وه‌شيان پێشبينيكردووه، كه هێرشى تيرۆريستى له ئه‌وروپا په‌ره‌ده‌ستێنن و ئابوورى جيهان داده‌ڕمێت و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين و سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ ده‌كرێت كاريگه‌رييان له‌سه‌ر سه‌قامگيرى جيهان هه‌بێت.