توركیا وه‌ڵاتینامه ده‌داته هاووڵاتیانی بیانی
K24 - هه‌ولێر
بڕیاری نوێی حكومه‌تی توركیا له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای پێدانی وه‌ڵاتینامه (ره‌گه‌زنامه)ی ئه‌و وڵاته به هاووڵاتیانی بیانی بۆ ساڵی 2017 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانه ده‌توانن ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا به‌ده‌ست بێنن:
- وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بایی 2 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی نه‌گۆر له توركیا بكه‌ن.
- ئه‌و هاووڵاتیانه بیانی بایی ملیۆنێك دۆلار مولك له توركیا ده‌كڕن و تا سی ساڵ نافرۆشنه‌وه و به‌ناویان ده‌كرێت.
- ئه‌و بیانییانه‌ی به ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیانی تورك، شوێنی كار دروست ده‌كه‌ن و بتوانن لانیكه‌م 100 هاوڵاتی تورك دابمه‌زرێنن.
- ئه‌وانه‌ی 3 ملیۆن دۆلار پاره له بانكه‌كانی توركیا داده‌نێن و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ پاره‌كانیان نه‌كشێننه‌وه.
- ئه‌وانه‌ی بایی 3 ملیۆن دۆلار به رێگه‌ی ئامرازه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و به مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو پاره‌كانیان نه‌كشێننه‌وه.
پاش كوده‌تای شكستخواردووی 15 ته‌موزی رابردوو و تهقینهكانی ئه‌م دواییه، ئابووریی توركیا روو له داكشان كرد و به‌های لیره‌ی توركیا به شێوه‌یه‌كی كه‌م وێنه له به‌رامبه‌ر دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان دابه‌زیوه و متمانه‌ی ئابووریی توركیا به‌هۆیه‌وه له نزمترین ئاست دایه.
هه‌ر بۆیه حكومه‌تی توركیا ده‌ست به ئاسانكاری بۆ پێدانی ره‌گه‌زنامه به وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان كرد بۆ راكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی.
مه‌رجه‌كانی پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی به‌م شێوه‌یه خراوه‌ته روو:
پێویسته له كاتی سه‌ردانكردنی، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له توركیا نێشته‌جێ بێت. نیشته‌جێبوونی گه‌شتیاری و خوێندن ئه‌ژمار ناكرێت، ته‌نیا بۆ كاری مۆڵه‌ت پێدراو ده‌بێت و بێ دابڕان 5 ساڵ له توركیا بمێنێته‌وه. به‌ڵام ده‌توانێ كاته جیاوازه‌كان به‌كار بهێنێت له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌موو پێنج ساڵه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بمێنێته‌وه.
پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی تورك هاوسه‌رگیریان كردووه
پێویسته 3 ساڵ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیریان تێپه‌ڕ بووبێت و ئه‌وكات ده‌توانن سه‌ردان بكه‌ت بۆ داواكردنی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی و نابێت بۆ ماوه‌ی زیاتر له 180 رۆژ له ده‌ره‌وه‌ی توركیا بن. ئه‌گه‌ر منداڵیان هه‌بێت، كاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به هه‌ندێ مه‌رجی دیكه وه‌ك نه‌بوونی نه‌خۆشی و مه‌ترسی ته‌ندروستی و خاوه‌ن ئه‌خلاق و هه‌ڵسوكه‌وتێكی باش و جێگه‌ی متمانه بۆ ده‌وروبه‌ری ده‌كات و پێشێلكاریشی به‌رامبه‌ر به‌ها به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵی توركیا نه‌كات و بۆ ژیانێكی ته‌ندروست له‌ناو كۆمه‌ڵدا زمانی تورك بزانیت و دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش نه‌بێت.
JS