" ئیسلام ده‌بێته ئایینی یه‌كه‌م له ئه‌وروپا "
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له سیمبووله گرنگه‌كانی كڵێسای كاسۆلیكی رایگه‌یاند" به‌هۆی گێلێتی ئیتالیا " به‌مزووانه هه‌مووان به‌ره‌و ئیسلام ده‌ڕۆن"
له‌و باره‌یه‌وه پیاوێكی ئاینی مه‌سیحی ئیتالی به ناوی (ئه‌لمۆنسینیور كارلۆ لیبراتی) ده‌ڵێت" زیادبوونی به‌رده‌وامی په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كان و زیادبوونی عه‌لمانییه‌ت له ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپیدا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئیسلام ببێته ئایینی یه‌كه‌م له كیشوه‌ره‌كه‌دا".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، ئه‌و پیاوه ئایینیه پایه‌بڵنده‌ی شاری بۆمبی ئیتالی ده‌ڵێت" له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا به‌هۆی گێلێتیمان به‌ره‌و ئیسلام ده‌رۆین، ئیتالیا و ئه‌وروپا به هێواشی و پێكه‌وه یاسای دژی خوداوه‌ند داده‌نێن، ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه ئایینی و ئه‌خلاقیانه، ده‌بێته پاڵپشتی بۆ ئیسلام".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئێمه ئیماندارێتیمان وه‌ك مه‌سیحی لاوازه، له‌م رۆژانه‌دا كڵێساكان كۆلیژه‌كانی ئه‌كلیریكی به باشی كارناكه‌ن".
لیبراتی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ته‌نها ئه‌بره‌شییه‌كان به سه‌قامگیری ماونه‌ته‌وه، ئێمه پێویستیمان به ژیانێكی راسته‌قینه‌ی مه‌سیحییانه هه‌یه، ده‌نا هه‌موو رێگاكانی دیكه ده‌چنه‌وه لای ئیسلام، ئه‌وان منداڵیان هه‌یه و ئێمه نیمانه، ئێمه له‌به‌رده‌م به‌ربه‌ستێكی ته‌واوداین".
ئیتالیا رووگه‌ی یه‌كه‌می په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كانه، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا 330 هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فریقی و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا له رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
ژماره‌ی موسوڵمانان له ئیتالیا به زوویی به‌رزبووه‌ته‌وه، له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ژماره‌ی موسوڵمانه‌كان 2000 كه‌س ده‌بوون، به‌ڵام له كۆتایی ساڵی 2015 دا به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئیتالیا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 2 ملیۆن موسوڵمان.
به‌گوێره‌ی ژماره‌كان له‌و وڵاته‌دا تا مانگی 12 ی 2015 ( 5014437 ) كه‌س له دانیشتوانه‌كه‌ی بیانین و (92352) كه‌س له ساڵی رابردووش زیادیكردووه".
هه‌ر بۆیه ئه‌و پیاوه ئایینیه كاسۆلیكه ده‌ڵێت" ئێمه به‌بێ دواكه‌وتن هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌مانكرد كه له ده‌ره‌وه ده‌هاتن، به‌ڵام هه‌ژاران و به ته‌مه‌نه‌كانی ئیتالیامان بیرچوو كه له ته‌نه‌كه خۆڵه‌كاندا خۆراك كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یخۆن، ئێمه پێویستمان به سیاسه‌تێكه، به‌ر له هه‌ر كه‌س ئاگای له ئیتالییه‌كان بێت، رۆڵه‌كانمان، منداڵه‌كانمان، ئه‌وانه‌ی بێكار بوون.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" من نه‌یاری ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستام، ئه‌گه‌ر پیاوێكی ئایینی نه‌بوومایه، ده‌چوومه مه‌یدانه‌كان و خۆپیشاندانم ده‌كرد، له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی هاوكاریمان كردوون و خۆراكمان بۆ دابینكردوون سوپاسمان بكه‌ن، به چه‌ندین كاتژمێر به ته‌له‌فۆن قسه ده‌كه‌ن و ئاژاوه‌مان بۆ درووست ده‌كه‌ن".
ئه‌و پیاوه ئایینیه هه‌ر به‌وه‌نده‌وه نه‌وه‌ستاوه و ره‌خنه‌ی توندیش له‌و هاوكارییانه ده‌گرێت كه كڵێسای كاسۆلیكی پێشكه‌شی په‌نابه‌ره‌كانی كردووه".
لیبراتی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پێدانی پاره به په‌نابه‌ره‌كان، ئه‌وانه‌ی له شاره‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه ته‌نها هه‌ڵه نییه، به‌ڵكو زیانبه‌خشه، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌یان هانده‌ر ده‌بێت و له بیری ده‌كه‌ن كه به راستی ئێمه‌ین نانیان ده‌ده‌ینێ".