مامۆستایانی ناڕازی دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ حكوومەت بڕیارێك دەدەن

"حكوومەت ھیچ بەڵێنێكی پێنەداین بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئەندامێكی ئەنجوومەنی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ئاشكرای دەكات دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بڕیاری بەردەوامبوونیان لە خۆپێشاندانەكان دەدەن.

دڵشاد بابانی، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە كوردستان24 گوت: "دوای كۆمەڵێك دیدار، لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانیش كۆبووینەوە، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھیچ بەڵێنێكی نەدا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان، بۆیە وەك ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیارماندا لەسەر چالاكییەكان و خەباتی مەدەنی خۆمان بەردەوام بین".