به ڤيديۆ.. باوكێك به‌م جۆره ئه‌شكه‌نجه‌ى كۆرپه‌يه‌كى يه‌ك مانگى ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
له چوارشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه، هاشتاگى (دايكێك ده‌يه‌وێت كچه‌كه‌ى له ئامێز بگرێته‌وه) تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى له عه‌ره‌بستانى سعووديه ته‌نيوه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت ڤيديۆيه‌ك بڵاوبوويه‌وه، تێيدا باوكێك به شێوه‌يه‌كى نامرۆڤانه ئه‌شكه‌نجه‌ى منداڵێكى ساوا ده‌دات.
ژنێكى خه‌ڵكى سووريا گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى له تويته‌ر بڵاوكرده‌وه، له باره‌ى ره‌فتارى هاوسه‌ره سعوودييه‌كه‌ى كه له‌گه‌ڵ منداڵه ساواكه‌ى ده‌يكات و دواى جيابوونه‌وه له ژنه‌كه ده‌يه‌وێت ناچارى بكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى.
ئه‌و ڤيديۆيه بووه هۆى ئه‌وه‌ى به خێرايى پشتيوانييه‌كى زۆرى ژنه‌كه بكرێت و داوا بكرێت ده‌سه‌ڵاتدارانى سعووديه منداڵه‌كه بۆ دايكه‌كه‌ى بگێڕنه‌وه و سزاى باوكه‌كه‌ش بده‌ن.
له گرته ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت پياوه‌كه له منداڵه ساواكه ده‌دات و به توندى شه‌قه زله‌ى لێده‌دات و سه‌رى ده‌گوشێت. له گرته‌يه‌كى ديكه‌دا، منداڵه‌كه خه‌وتووه و باوكه‌كه‌ى جگه‌ره له روومه‌تى نزيك ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تى كار و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵايه‌تى سعووديه له رێى وته‌بێژه‌كه‌يه‌وه داواى له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كرد، له راستى و درووستى رووداوه‌كه دڵنياى بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى بۆ بكرێت.
دايكه‌كه له رێى تويته‌ره‌وه داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوديه كرد، منداڵه ساواكه‌ى كه ته‌مه‌نى ته‌نيا يه‌ك مانگه بۆى بگێڕنه‌وه و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، نه‌چووه‌ته پۆليس چونكه خه‌ڵكى سووريايه و گرێبه‌ستى هاوسه‌رگيريى له لاى ده‌وڵه‌ت تۆمار نه‌كراوه.
له دره‌نگانى شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى رابردوودا، پۆليسى شارى مه‌ككه بڵاويكرده‌وه، كه توانيويانه باوكى منداڵه ساواكه ده‌ستگير بكه‌ن و رووبه‌ڕووى سزاى ياسايى ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى سعووديه منداڵه‌كه‌يان بۆ دايكه‌كه گێڕايه‌وه و بڕيارياندا پشكنينى پزيشكى بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌لامه‌تى منداڵه‌كه دڵنيا ببنه‌وه.
ژنه سوورييه‌كه، باسى له‌وه كردووه، ماوه‌ى هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئه‌و پياوه سعووديه چوار ساڵ بووه و له‌و ماوه‌يه‌دا هه‌موو جۆره توندوتيژييه‌كى له دژ به‌كارهێنراوه.