ته‌قينه‌وه‌يه‌ك كه‌ڕاده‌ى به‌غداى هه‌ژاند

K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى به‌غدا روويدا و له ئاكامدا 6 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه ميدياييه عێراقييه‌كان بڵاويانكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌يه‌كى گه‌وره له كه‌ڕاده روويداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ته‌قينه‌وه‌كه له رێگه‌ى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه.
سكاى نيوز بڵاويكردووه‌ته‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه له شه‌قامى نيزاڵ روويداوه و به هۆيه‌وه 12 كه‌س بريندار بوون.
پۆليس و هێزه ئه‌منييه‌كان و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن گه‌يشتوونه‌ته شوێنى ته‌قينه‌وه‌كه.