بزانه دوای شكسته شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گواردیۆلا چی روویدا؟
كه‌مێك پێش ئێستا یاریی نێوان ئیڤه‌رتۆن و مانچێسته‌ر سیتی به شكستێكی گه‌وره‌ی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا كۆتایی هات، دۆڕانه‌كه‌ی سیتیزن چه‌ندان ئاماری و ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 15 كانوونی دووه‌می 2017، له گه‌ڕی 21ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی گۆدیسۆن پارك یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن میوانداریی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كرد، یارییه‌كه‌ش به 4 گۆڵی بێ‌وڵام به‌سوودی ئیڤه‌رتۆن كۆتایی هات.
له خوله‌كی 34 رۆمیۆ لۆكاكۆی به‌لجیكی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئیڤه‌رتۆن تۆمار كرد یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م گواردیۆلا به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیڤه‌رتۆن ده‌سته‌وه‌ستان بوو، له خوله‌كی 47 كیڤین میرالێس گۆڵی دووه‌می بۆ ئیڤه‌ر زیاد كرد، دواتر له خوله‌كی 79 تۆم دیفێس ئیڤه‌رتۆنی كرده خاوه‌نی سێیه‌م گۆڵ، پاشان له خوله‌كی 90 ئادیمۆلا لوكمان گۆڵی چواره‌م و كۆتایی یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
ئاماره‌كانی یارییه‌كه
ـ تۆم دیڤێزی ته‌مه‌ن 18 ساڵ یه‌كه‌مین گۆڵی به درێسی ئیڤه‌رتۆن تۆمار كرد.
ـ تۆم دیڤێزی یاریزانی ئیڤه‌رتۆن به پیاوی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
ـ شكستی 4 ـ سفر بۆ گواردیۆلا گه‌وره‌ترین دۆڕاندن بووه له مێژووی گواردیۆلا له خوله‌كانی نێوخۆیی ئه‌ورووپا.
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له دوایین 8 یاری خۆی له پرێمه‌رلیگ 4 یاری دۆڕاندووه.
ـ رۆمیۆ لۆكاكۆ له دوایین 9 یاری خۆی، به‌شداریی 8 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ كردووه.
مانچێسته‌ر سیتی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو میوانداریی یانه‌ی تۆتێنهام ده‌كات، یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی كریستال پاڵاس ده‌بێته‌وه.