بزانه دوای یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول چی روویدا؟
له گه‌ڕی 21ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، له‌م یارییه‌دا چه‌ندان داتا و ئاماری نوێ تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی كرد، له خوله‌كی 27 له نێو ناوچه‌ی سزای شه‌یتانه سووره‌كان تۆپێك به‌ر ده‌ستی پۆگبا كه‌وت و ناوبژیوان فیكه‌ی هه‌ژماركردنی لێدانی سزای لێدا و جه‌یمس میلنه‌ر به سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد.
دواتر له خوله‌كی 84 زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش هه‌ر لایه‌كیان به خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت.
ئامار و داتایه‌كانی یارییه‌كه
ـ بۆ یه‌كه‌مجاره له دوای وه‌رزی 1987 ـ 1988 هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه چوون و هاتن له پرێمه‌رلیگ به‌یه‌كسانبوون كۆتایی بێت.
ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئالان شیره‌ر و سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ یه‌كسان كرده‌وه، توانی هاوشێوه‌ی ئه‌م دوو یلاریزانه له ده‌ستپێكی په‌یوه‌ندیكردنی به پرێمه‌رلیگ دوای 20 یاری 14 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ ئیبراهیمۆڤیچ له دوایین 13 یاری له پرێمه‌رلیگ (10 گۆڵ و 3 ئه‌سیست).
ـ هه‌ركاتێك جه‌یمس میلنه‌ر له پرێمه‌رلیگ گۆڵی تۆمار كردبێت، یانه‌كه‌ی نه‌دۆڕاوه (27 سه‌ركه‌وتن و 8 یه‌كسانبوون).
ـ لیڤه‌رپوول له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2012 ـ 2013 یه‌كه‌مین یانه‌یه كه زۆرترین لێدانی سزا به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ ده‌كات. (28 لێدانی سزا).
ـ ئاماری یارییه‌كانی نێوان لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان: 179 یاری، یونایتد 79 سه‌ركه‌وتن، 271 گۆڵ، 52 یه‌كسانبوون. لیڤه‌رپوول 65 سه‌ركه‌وتن و 250 گۆڵ.