به ڤیدیۆ... ریاز محه‌ره‌ز جه‌زائیری له شكست رزگار كرد
له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای 2017، هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر و زمبابۆی به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ یارییه‌كه‌یان ته‌واو بوو، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش ریاز محه‌ره‌ز هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له شكست رزگار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15 كانوونی دووه‌می 2017، له یاریگه‌ی فرانسیفیل له وڵاتی گابۆن، جه‌زائیر و زمبابۆی به‌یه‌ك گه‌یشتن. له خوله‌كی 12 ریاز محه‌ره‌ز هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 17 كۆداكۆشی ماهاشی یاریزانی زمبابۆی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 29، نیاشا موشیكۆی به لێدانی سزا گۆڵی دووه‌میشی بۆ زمبابۆی زیاد كرد، یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامی تا خوله‌كی 82 درێژه‌ی كێشا، كاتێك ریاز محه‌ره‌ز ئه‌ستێره‌كه‌ی پرێمه‌رلیگ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ جه‌زائیرییه‌كان یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له یه‌كه‌مین یارییان له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا به خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت.
جه‌زائیر و زمبابۆی شانبه‌شانی توونس و سه‌نیگال كه ئه‌مشه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.