CIA: ده‌بێت تره‌مپ ئاگای له‌وه بێت چۆن قسه‌ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
جۆن برینان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CIA) هۆشداری ده‌داته دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، تا لێدوان و گوتاره‌كانی هێواشبكاته‌وه و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌و هه‌ڵچونانه ده‌ستهه‌ڵبگرێت".
ئه‌و هۆشدارییه‌ی برینان پێش چه‌ند رۆژێكه له دانانی تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، كه بریاره رۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، هاوكات ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی له هه‌ر دوو پارتی دیموكرات و كۆماری له باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی مۆسكۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردووش لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
برینان به تۆڕی ته‌له‌فزیۆنیی FOX NEWS راگه‌یاندووه" پێموایه تره‌مپ به ته‌واوی هه‌ست به توانای رووسیا و كرده‌وه و مه‌رامه‌كانی ناكات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پێموایه ده‌بیت تره‌مپ زۆر دامه‌زراوبێت له‌وكاتانه‌ی قسه‌ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ببێته كه‌سێكی خاوه‌ن پێگه له جیهاندا، چونكه ئه‌و له هه‌ره‌می حوكمڕانی ئه‌مریكادایه و ده‌بێت هه‌ست به‌وه بكات وشه‌كانی كاریگه‌رییان ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری CIA هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" پیویسته تره‌مپ بزانێت ئه‌و بابه‌ته خودی خۆی تێپه‌ڕاندووه و په‌یوه‌ندی به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئاسایشی نیشتیمانییه‌وه هه‌یه، ئێستا ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌ستدایه شتێك بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكات له بری قسه و تویتكردن له تویته‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئه‌و هه‌ڕه‌مه‌كییه‌ته‌ی تره‌مپ به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان ناپارێزێت، له‌و كاته‌ی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك قسه ده‌كات و لیدوان ده‌دات، ده‌بێت له‌وه تیبگات كاردانه‌وه و ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌و قسانه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر ئه‌مریكا درووست بكات".
ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه" ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا به نهێنی ده‌ستیوه‌رداوه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی دۆناڵد تره‌مپ له دژی هیلاری كلینتۆنی ركابه‌ری.