كەشوھەوای دوو رۆژی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت
K24 – ھەولێر
بە گوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەولێر تەواو ھەور دەبێت پاشان دەگۆڕێ بۆ نیچە ھەور و ئەگەری نمە باران ھەیە، ھەروەھا ئاسمانی شاری سلێمانی نیمچە ھەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانبارین ھەیە و ئاسمانی دھۆك ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیچە ھەور دەبێت، ئاسمانی كەركووكیش ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ھەرێمی كوردستان لەبارەی كەشوھەوای شارەكانی ھەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت.