له تاران فڕۆكه‌يه‌كى بێفڕۆكه‌وان تێكشكێندرا

K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كۆمارى ئيسلامى ئێران هه‌واڵى تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى بێفڕۆكه‌وانى نه‌ناسراويان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 16ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، هێزه ئه‌منييه‌كانى ئێران رايانگه‌ياند، يه‌كه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى فڕۆكه‌يه‌كى بێفڕۆكه‌وانيان له تارانى پايته‌خت تێكشكاندووه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارس بڵاويكردووه‌ته‌وه، يه‌كه ئه‌منييه‌كان بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك ته‌قه‌يان له فڕۆكه‌كه كردووه.
هيچ به‌رپرسێكى ره‌سمى ئێران له‌و باره‌يه‌وه زانيارى زۆرترى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ياريده‌رده‌رى كاروبارى ئه‌منى قائمقامييه‌تى تاران رايگه‌ياند، ته‌نێكى فڕيو، له ئاسماندا له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كان و يه‌كه‌كانى به‌رگرى ئاسمانييه‌وه كراوه‌ته ئامانج و خراوه‌ته خواره‌وه.
ئاژانسى ئه‌سوشێيتدپرێس بڵاويكردووه‌ته‌وه، يه‌كه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى ئێران له ئاسمانى تاران فڕۆكه‌يه‌كى بێفڕۆكه‌وانيان خستووه‌ته‌خواره‌وه.
ئ.ه