ئایا بە ھەڵمەتێكی 16 رۆژە چی لە دۆخی ژنان دەگۆڕێت؟

دەروون و دیاردە

ژنکوژیی و بێ مافیی بەشێک لە ژنان بەچی چارەسەر ئەبێت؟ ئایا بە ھەڵمەتێكی 16 رۆژە چی لە دۆخی ژنان دەگۆڕێت؟ ژنێک لە کوێرە دێیەکی ئەوپەری کوردستان کاتێک لە سوچێکدا بە ھێواشی رۆحی ئەکێشن کێ داکۆکی لێ دەکات؟ 140رێکخراوەکەی ژنان و ئافرەتان؟ حکوومەت؟ پەرلەمان؟ یان دیوەخانە پیاو سالارییەکان؟ دەروون و دیاردەی ئەم جارە باس لە گرفتەكانی ژنان و زۆر و بۆری رێكخراوەكان دەكات؟ دەروون و دیاردە دەپرسێت دیوەخان یاخود یاسا بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ئافرەتان پێویستە؟

بەمیوانداری:

بەهار مونزیر – بەڕێوەبەری رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان

قەهار مەلازادە – سەرۆکی رێکخراوی مەلازادە بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی

تانیا گلی – دامەزرێنەری رێکخراوی سید

مقەدەم فەرمان محەمەد – بەڕیوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەولێر