ھێرشبەرەكەی سەر یانەیەكی شەوانەی ئیستانبوڵ دەستگیركرا
K24 - ھەولێر
ئەو ھێرشبەرەی كە لە شەوی سەری ساڵ ھێرشی كردەسەر یانەیەكی شەوانە لە ئیستانبۆڵ دەستگیركرا.
بە گوێرەی میدیاكانی توركیا ئەو ھێرشبەرەی سەر "یانەی شەوانەی "رەینا" لە ناوچەی ئۆرتاکۆی لە ئیستانبۆڵ دەستگیرکراوە.
ئاشكرا كراوە تیمەکانی دژە تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبۆڵ شوێنی پەلاماردەرەکەی یانەی شەوانەی رەینایان دەستنیشان کرد کە لە ناوچەی ئەسەنیورت خۆی حەشاردابوو، بە پشتبەستن بە زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر ئەو ناوچە ئەنجامدراوە و دەستگیركراوە.
ڤیدیۆی ساتەوەختی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە
كەسێك بەناوی عەبدولقادر ماشا ریپوڤ شەوی سەری ساڵ بە تەقەكردن ھێرشی كردە سەر یانەی شەوانەی رەنیا لە ئیستانبوڵ، لە ئەنجامدا 39 كەس كوژران و 64 كەسی دیكەش برینداربوون.