ئه‌ردۆغان له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 16/1/2017 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، توانی قۆناغی یه‌كه‌می فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی تێپه‌ڕێنێت، پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بڕیاری چاكسازی ده‌ستووری په‌سه‌ندكرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی توركیا پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستوورێكی نوێ‌دا كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆككۆمار فراوانتر بكات، ئه‌مه‌ش به پاڵپشتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی حوكمڕان و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌بێت.
له رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه هه‌مواركردنی ده‌ستوور، پێش ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی ئادار یان سه‌ره‌تای مانگی نیسان ئه‌مساڵ بخرێته راپرسییه‌وه، خوێنده‌وه‌ی دووه‌می بۆ ده‌كرێت.
ده‌نگدان له‌سه‌ر چاكسازی ده‌ستووریی له ره‌وشێكی ناسه‌قامگیری ئه‌منیدا ده‌بێت، چونكه وڵاته‌كه له مانگه‌كانی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك هێرشی به خۆیه‌وه بینی، به‌شێكیان گرووپه چه‌كداره كوردییه‌كان و به‌شێكیشیان داعش به‌رپرسیارییه‌تیان له ئه‌ستۆگرت، ئه‌و هێرشانه‌ش ترسی له دڵی گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاته‌دا درووستكرد، به‌و هۆیه‌وه كاریگه‌ری له سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته كردووه و به‌ره‌و داكشانی بردووه و نرخی دراوی "لیره" توركی دابه‌زاند.
له ده‌ستووری نوێ‌دا ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیر دابمه‌زرێنێت و له‌كارلایبدات، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی توركیا پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران لاده‌درێت وده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌چێته لای سه‌رۆككۆمار.
نه‌هێشتنی ئه‌و پۆسته كه ئێستا له ده‌ست بینالی یڵدرمه، ده‌سه‌ڵاتێكی بێ پێشینه‌یه بۆ سه‌رۆككۆمار، له‌و كاته‌وه‌ی له ساڵی 1923 له لایه‌ن مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك كۆماری توركیای عه‌لمانی دامه‌زرێنرا.
یڵدرم كه پاڵپشتی ئه‌و چاكسازییه ده‌ستووریانه بوو، پۆسته‌كه‌ی خۆی نامێنێت، به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی توركیا له سیستمی نوێی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پۆستی جێگری سه‌رۆككۆماری پێبدرێت.
نو‌عمان كورتوڵمووش جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له تویتێكدا ده‌ڵێت" سه‌ركه‌وتوو بووین له‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می چاكسازی ده‌ستووری تێپه‌ڕێنین، شوكر بۆ خوا، له‌مه‌ودوا توركیا سیستمێكی زۆر چالاكتری ده‌بێت".
فارووق لۆغاوغڵو كه‌سی دووه‌می پێشووی پارتی گه‌لی كۆماری(ئۆپۆزیسیۆن) ی توركیا به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی گوتووه" چاكسازی ده‌ستووری له لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، هه‌واڵێكی خۆش نییه بۆ توركیا، ئه‌و گۆڕانكاریانه سه‌رده‌كێشێت بۆ كێشه له بواره‌كانی دیموكراسیه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری".
بۆ چاكسازی له مادده‌ی 18 ده‌ستوور كه په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆككۆمار و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، زیاتر له 330 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگیانداوه، مادده‌كه ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان خۆی له په‌رله‌مان خاوه‌نی 317 كورسییه له كۆی 550 كورسیییه‌كه، پێویستی به ده‌نگی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رست هه‌بوو، تا ده‌نگی پیویست ده‌ستبخات.
بڕگه‌كانی مادده‌ی 18 كه ئامانجی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكه، یه‌ك له دوای یه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.شه‌وی چوار شه‌ممه له سه‌ر پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ناوی چاكسازی لێنراوه، ده‌مه‌بۆڵه و شه‌ڕه ده‌به و شه‌ڕه كورسی له نێوان ئه‌ندامانی پارته جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان درووست ببوو، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مانی توركیا كه‌مینه‌ن و ناتوانن به ده‌نگه‌كانیان رێگه له ده‌قه یاساییه‌كان بگرن، به‌ڵام دژی ئه‌و سیستمه سه‌رۆكایه‌تییه ده‌نگیان هه‌ڵبڕی و ره‌تیانكرده‌وه.
ده‌ستووری نوێ ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆككۆمار ده‌دات وه‌زیر دابمه‌زرێنیت و له‌كار لایبدات، جێگرێك یان زیاتریشی بۆ سه‌رۆككۆمار داناوه.
به‌گوێره‌ی چاكسازییه‌كان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تیش له یه‌ككاتدا به‌رێوه‌ده‌چن، له پرۆژه ده‌ستووره‌كه‌دا مانگی نۆڤه‌مبه‌ر 11 ی ساڵی 2019 بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه دیاریكراوه.
له ده‌ستووره‌كه‌دا ویلایه‌تی سه‌رۆك بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه و سه‌رۆك بۆینییه له دوو خول زیاتر سه‌رۆك بێت.
له ده‌ستووره‌كه‌ی ئێستادا كه ساڵی 1982 پاش كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 1980 بڕیاری لێدراوه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و جودایه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن.