سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: ساڵی 2019 هه‌ڵبژرادن ده‌كرێت

یڵدرم : به‌هێنانه‌ به‌رباسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ پێویست ناكان خه‌ڵك تووشی دڵه‌راوكێ بكه‌ین

K24 – هه‌ولێر:

بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەبارەت بە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی پێشوەخت رایگه‌یاند ''هەموارکردنەوەی ده‌ستوور لە پەرلەمان تێپده‌په‌ڕێت، خولی دووەمیش هاوشێوەی خولی یەکەم تەواو دەبێت و ئه‌وكات بەرەو ریفراندۆم دەچین".

هه‌روه‌ها گووتی" ئەم هەموارکردنەوەیە بە باشترین شێوە بۆ گه‌لی توركیا روون دەکەینەوە و دوای ئەوەش بەردەوام دەبین لەسەر ئەو رێگەیەی گرتوومانەته‌به‌ر. هەڵبژاردنەکانبش وەک ئەوەی هەیە لە ساڵی 2019دا بەڕێوەدەچێت. پێویست ناکات لەرێگەی هێنانە بەرباسی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، دوودڵی سەبارەت بە سەقامگیریی لەوڵاتدا دروست بکرێت. هاووڵاتییان و بازاڕیی کار، با بەردەوام بن له‌ كار و پلانەکانیان و پلانەکانی وەبەرهێنان دوانەخەن، چونكه‌ سەقامگیریی بەردەوامە.

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا هه‌روه‌ها گووتی" تورکیا بەردەوامە لە هەنگاونانی پێویست لە بوارەکانی ئابووریی، هەلی کار، گەشەسەندن و گەشەپێدان''.    

K24 – هه‌ولێر:

بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەبارەت بە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی پێشوەخت رایگه‌یاند ''هەموارکردنەوەی ده‌ستوور لە پەرلەمان تێپده‌په‌ڕێت، خولی دووەمیش هاوشێوەی خولی یەکەم تەواو دەبێت و ئه‌وكات بەرەو ریفراندۆم دەچین".