لاڤرۆڤ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24: ته‌نها گه‌لی سووریا ده‌توانێت بڕیار له‌ فیدراڵییه‌ت بدات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ له‌ سوورییه‌كان بكرێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە وەڵامی پرسیارێكی خۆشەوی محەمەد پەیامنێری كوردستان 24 لە مۆسكۆ ، لە بارەی پشتگیریكردنی ئەو وڵاتە لە مافەكانی كورد له‌ چوارچێوەی سووریایەكی فیدراڵی، رایگەند، ئەوە پرسیارێكە پێویستە لە خودی سوورییەكان بكرێت و وەڵامەكەی لای ئەوانە. جەختیشی كردەوە تەنھا سوورییەكان دەتوانن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن نەك كەسێكی دیكە و رووسیا ناتوانێت چارەنووسی ئەوان دیاری بكات.

خۆشه‌وی محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له‌ مۆسكۆ، له‌ كاتی پرسیاركردن له‌ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا
خۆشه‌وی محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له‌ مۆسكۆ، له‌ كاتی پرسیاركردن له‌ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا