جه‌ستن کلویڤێرت پێش باوكی كه‌وته‌وه
ده‌ركه‌وتنی جه‌ستن کلویڤێرت له یانه‌ی ئه‌یاكس به هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی باوكی میدیاكانی ئه‌ورووپای خروشاندووه، كاتێك دوێنێ له تەمەنی ١٧ ساڵیدا بەشداری لە یەکەم یاری یانەی ئه‌یاکسی وڵاتەکەی کرد.
لە یاری نێوان ھەردوو یانەی زۆلی و ئه‌یاکس، بەخت یاوەری جاستین کلویڤێرتی کوڕی پاتریک کلویڤێرتی ھێرشبەری پێشووی ھەڵبژاردەی ھوڵەندا بوو، كاتێك لە خولەکی ٣٩ بە ھۆی پێکانی کاپتنی یانەکەی، لەلایەن راھێنەری ئەو یانەوە بەشداری پێکرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە باوکی جاستین لە سالێ ١٩٩٤ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا توانی بۆ یەکەمجار بەشداری لە یاری یانەکەی بکات.
جه‌ستن كلۆیڤێرت له ناوه‌ڕاسی ساڵی 1999 له دایكبووه، هاوشێوه‌ی باوكی له یانه‌ی ئه‌یاكس ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، ئێستاش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی هۆڵه‌نداشه.