به ڤیدیۆ..چیرۆكی ئه‌م یاریزانه شۆكت ده‌كات
دیمیتری پایت، یه‌كێك له ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كانی فره‌نسایه كه له پرێمه‌رلیگ ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات، ئێستا بازاری ئه‌و یاریزانه گه‌رمه و له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره داخوازی كراوه.
دیمیتری پایت له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له دووكانێكی جلوبه‌رگ وه‌ك فرۆشیار و به‌رده‌ست كاری ده‌كرد، تا 2015ـیش كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نانتی فره‌نسا كرد له‌م فرۆشگای جلوبه‌رگه دانه‌بڕابوو، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سانت ئیتیان كرد، پاشان ئه‌م یاریزانه ورده ورده ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ده‌ركه‌وت كاتێك به بری 800 هه‌زار یۆرۆ بۆ یانه‌ی لیل گواستراه‌وه، به‌یه‌كجاری وازی له كه‌سابه‌ت هێنا و هه‌موو كاتی بۆ تۆپی پێ ته‌رخان كرد، پاشان له 2013 یانه‌ی مارسیلیا نرخی ئه‌و یاریزانه‌ی له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ 1 ملیۆن یۆرۆ به‌رز كرده‌وه و بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز ئه‌م یاریزانه‌ی لای خۆی هێشته‌وه و ئاستێكی به‌رزی له لیگا وه‌نی فره‌نسا پێشكه‌ش كرد.
دیمیتری پایت تا ده‌هات ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چوو، له هاوینی 2015 نرخێكی خه‌یاڵی تێپه‌ڕ كرد كاتێك به بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی وێستهامی ئینگلیزی گواسترایه‌وه، ئێستاش ئه‌م یاریزانه له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره داخوازی كراوه، دیارترینیان یانه‌كانی بارسێلۆنا، یوڤێنتۆس و ئینته‌ر میلانه، زیاتر له هه‌مووانیش مارسیلیا زۆرترین هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌دات.