مێسی ئه‌م راهێنه‌ره‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی ده‌ستنیشان كردووه
رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی ئیسپانیا ئاشكرای ده‌كات كه لیۆنێل مێسی داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه كه راهێنه‌ره‌كه‌ی سێڤییا بۆ شوێنه‌كه‌ی ئێنریكی بگوازنه‌وه.
ئیدواردۆ ئیندای ته‌مه‌ن 50 ساڵ، ماوه‌ی 3 ساڵه له بواری راگه‌یاندكاری وه‌رزشی كار ده‌كات، به‌رده‌وام هه‌واڵ و پێشبینی و زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دروست ده‌رچووه، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆینی (ئیل چرینگویتۆ)ـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زانیاری ته‌واوی لایه كه لیۆنێل مێسی به فه‌رمی داوای له جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه كه (سامپاولی) راهێنه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی سێڤییا به‌ره‌و بارسێلۆنا بهێنن.
له ئێستادا میدیاكانی ئیسپانیا به گه‌رمی باس له ده‌ركردنی لویز ئێنریكی و نوێنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌كه‌ن، پێشتریش ناوی چه‌ندان راهێنه‌ریان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی به‌ربژێر كردبوو، دیارترینیان (رۆناڵد كۆیمانی راهێنه‌ری ئیڤه‌رتۆن، پۆچیتینیۆی راهێنه‌ری تۆتێنهام و ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری ئاتڵێتیك بلباو).