ده‌نگۆى بازرگانيكردن به كچانى خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتان ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ليژنه‌ى ژن و خێزان و منداڵ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رێزان دلێر، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه، كه ده‌درێنه پاڵ خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتان له باره‌ى بازرگانيكردن به منداڵ و كچانى خانه‌كان و به‌كارهێنانيان له بازارى "له‌شفرۆشى"دا.
پێشتر له چه‌ند ناوه‌ندێكه‌وه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرابوويه‌وه، كه فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت له خانه‌ى منداڵانى بێ باوك و دايكدا، بازرگانى به كچانى خانه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و له بازارى له‌شفرۆشيدا كڕين و فرۆشتنيان پێوه ده‌كه‌ن و چه‌ند باندێكى مافيا سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره تاوانانه‌ن.
رێزان دلێر ره‌تيكرده‌وه ئه‌و قسانه راست بن و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌مه چه‌نده‌مين جاره كار ده‌كرێت بۆ ناشيرينكردنى ناوبانگى خانه‌كانى تايبه‌ت به منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت.
گوتيشى: "ئێمه پێويسته به چاوى رێزگرتن و نرخاندنه‌وه بڕوانينه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌و خانانه كارده‌كه‌ن و ئه‌وان خزمه‌تێكى گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها داوايكرد، لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد له‌و پرسه بكرێت و فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌و تۆمه‌تانه داماڵرێن كه ئاراسته‌يان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: موسته‌قيله.
و:ئ.هـ