ئه‌سيل نوجێفى: ئێمه‌ بووينه‌ته‌ حه‌شدى شه‌عبى

راھێنەرە سەربازییەكانی توركیا، لەسەر داوای عێراق و بە رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق ھاتنە نزیك موسڵ
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری ھەولێر، ئەسیل نوجەیفی فەرماندەی ھێزەكانی پاسەوانی نەینەوا، رایگەیاند، ئەو یاسایەی بۆ حەشدی شەعبی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسند كرا ھێزەكانی ئێمەش دەگرێتەوە و ئێستا بووینەتە بەشێك لە حەشدی شەعبی.

لەبارەی بوونی ھێزەكانی توركیا لە باشیك، نوجەیفی گوتی: "راھێنەرە سەربازییەكانی توركیا، لەسەر داوای عێراق و بە رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق ھاتنە نزیك موسڵ و مەشق و راھێنانی باشییان بە ئێمە كردووە و سوودی زۆرمان لێیان بینیووە". 

ئ.ه