دادگایەكی توركیا داوای 142 ساڵ زیندانیكردن بۆ دەمیرتاش دەكات

ھەروەھا داوای 85 ساڵ زیندانیكردن بۆ یەكسەكداغ دەكرێت

K24 - ھەولێر

دادگایەكی توركیا لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان داوای سزای 142 ساڵ زیندانیكردن بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په‌ دەكات.

دانیشتنیكی دیكەی دادگاییكردنی دەمیرتاش و سری سورەیا ئۆندەر بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتاری ھەدەپە و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا پەروین بولدان بەڕێوەچوو.

دادگا پاش ئەوەی دەمیرتاش بەرگری لە خۆی كرد، داوای 142 ساڵی زیندانیكردنی كرد و دادگایەكی دیكەش داوای 85 ساڵ سزای زیندانیكردن بۆ  فیگەن یۆكسه‌كداغ دەكات.

رۆژی 4/11/2016 سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگەن یوكسوكداغ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیا دەستگیركران و دەمیرتاش  بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری ئەدیرنە گواسترایه‌وە و تا ئێستا چەندین دانیشتنی دادگاكردنەكەی بەڕێوەچووە و لە داواترینیان داوای 142 ساڵ زیندانیكرنی كرا.

دەمیرتاش لە كاتی بەرگری لە خۆی رایگەیاند ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر بڕیاری ئەردۆغان بووە و ئەگەر دادوەر بڕیاری گرتنی منی نەیدابا، ئەوا بۆ خۆی دەگیرا.

دانیشتنی دادگا بۆ رۆژی 7 نیسانی داھاتوو دوا خرا.

JS