تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 ئامادەیی دوا دەخرێن
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی بڕیاری دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9 و 12 ئامادەیی ده‌رده‌كات، بەھۆی ئه‌وه‌ی كە له پارێزگای سلێمانی لەبەر بایكۆتی مامۆستایان، پرۆگرامی خوێندنی ئه‌م دوو قۆناغه‌ی خوێندن زۆر دوا كەوتووە.
جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كیتی مامۆستایانیش كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كات و بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە 18 كانوونی دووەمی 2017، وەزارەتی پەروەردە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە فەرمی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ئاشكرا بكات.