توركیا: رێگە نادەین یەپەگە بەشداری لە دانوستانەكانی ئاستانا بكات

توركیا بۆ بەشداریكردنی ئەمریكا لەگەڵ روسیا ھاوڕایە

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوی توركیا مەولوود چاوشئۆغلو رایگەیاند ریگە بە بەشداریكردنی یەپەگە لە دانوستانەكانی ئاستانا نادەین.

دانوستانەكانی ئاستانا بە دەستپێشخەری روسیا لە نێوان رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت، كە بە ھاماھەنگی مۆسكۆ و ئەنقەرە رێكخراوە.

چاوشئۆغلو ھەر لەمبارەوە گوتی بۆ بەشداریكردنی ئەمریكا لەگەڵ روسیا ھاوڕان، كە ھەر یەك لە نەتەوە یەكگرتووەكان، توركیا، روسیا، ئێران و ئەمریكا بەشداری لە دانوستانەكانی ئاستانا دەكەن.

پێشتر ئێران دژایەتی خۆی بەرامبەر بەشداریكردنی ئەمریكا لە دانوستانەكانی ئاستانا پیشاندا، كە روسیا داوا لە تیمەكەی ترەمپ كردووە بەشداری لە دانوستانەكانی ئاستانا بكات و بڕیارە رۆژی 20 ئەم مانگە سوێندی یاسایی بخوات و بە فەرمی ببێتە سەرۆكی ئەمریكا و شوێنی ئۆباما بگرێتەوە.

بڕیارە دانوستانەكانی ئاستانا رۆژی 23 ئەم مانگە لە شاری ئاستانای پایتەختی قەزاقستان (كازاخستان) بەڕێوە بچێت.

JS