وه‌زیری په‌روه‌رده داوای ھاوكاری لە سه‌رمایه‌داران ده‌كات

K24 - ھەولێر
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له سه‌رمایه‌داران و خێرخوازان دەكات هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ دروستكردنی قوتابخانه، ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده و نوژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانەكان.
پشتیوان سادق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند ساڵی 2016 ساڵێكی سه‌خت و دژوار بۆ هه‌رێمی كوردستان به گشتی و كه‌رتی په‌روه‌رده به‌تایبه‌تی بوو، بۆیه داوا له سه‌رمایه‌داران و خێرخوازان دەكەین هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ دروستكردنی قوتابخانه، یان ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاره‌كانیان راگیراوه، یان نوژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكانی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كۆنن و به‌ربه‌ستی بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی خوێندن دروستكردووه.
وتەی وه‌زیری په‌روه‌رده له مه‌راسیمی دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر ھات، کە لە لایەن رێکخراوی کویکای کۆریای باشوور دروست دەکرێت.
گوتیشی بە رێگەی رێکخراوی کویکا 40 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی 7 كۆمەڵگەی پەروەردەیی دابینكراوە، كە یەكێكیان دوێنێ لە هەڵەبجە بەردی بناغەی دانرا و ئەوەی ئەمڕۆش لە خەبات بەری بناغەی دادەنرێت و هەردووکیان بە بڕی نۆ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێن.
بەڕێوەبەری رێکخراوی کویکا (چوو گوانگ) ھەر لەم مەراسیمەدا گوتی: "ئاژانسی کۆری 350 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی عێراق دابین کردووە کە نیوەی ئەو بووجەیە بۆ هاوکاری حکومەتی هەرێمە و لە کەرتی پەروەردە بە 35 ملیۆن دۆلار 8 پرۆژە جێبەجێ كراون و لە عێراقیش بە گشتی نزیکەی 65 پرۆژە جێبەجێ کراون."
JS