لاڤرۆڤ بۆ كوردستان24 : بارزانی سەرکردەیەکی بەهێز و بەڕێزه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماده‌یی بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كی كوردستان24 ده‌رده‌بڕێت و به‌ڵێن ده‌دات له‌ داهاتوودا دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه‌ ئه‌نجامبدات

K24 – هه‌ولێر:

 كاتژمێر 6 ئێوارەی 17/1/2017 وەزارەتی كارووباری دەرەوەی رووسیا، لەمیوانخانەی تایبەتی وەزارەت، ئێوارەخوانێكیان بۆسەرجەم پەیامنێر و نوێنەرانی راگەیاندنە بیانیەكان رێكخست. ئەم ئێواره‌خوانە دوای ئەوە رێكخرا، كە نیوەڕۆی هەمان رۆژ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی لەهۆڵی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكانی وەزارەتی دەرەوە بۆ لاڤرۆڤ بەڕێوەچوو.

ئێواره‌خوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ رۆژنامه‌نووسه‌ بیانییه‌كانی رووسیا
ئێواره‌خوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ رۆژنامه‌نووسه‌ بیانییه‌كانی رووسیا

خۆشەوی محەمەد بەرپرسی نووسینگەی كوردستان 24 لەرووسیا دوای ئەوەی نیوەرۆی هەمان رۆژ بەجل و بەرگی كوردی لەپرێس كۆنفرانسەكەدا بەشداربوو، سێیەمین رۆژنامەنوس بوو كەپرسیارێكی لەسەر ئایندەو مافی كوردانی رۆژئاوای كوردستانی ئاراستەی لاڤرۆڤ كرد، بۆ ئێوارەخوانەكەش بانگهێشت كرابوو.

لەئێوارە خوانەكەدا كە سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ماریا زەخارۆڤەی گوتەبێژی وەزارەت و چەند بەرپرسێكی تری رووسی ئامادەبوون، چەندین چالاكی هونەری و سەرنجراكێش بەڕێوەچوون.

سەرەتا  پێشانگایەكی وێنەییان پێشانی ئامادەبوواندا، دواتر لەلایەن گروپێكی موزیكی چەندین پارچە موزیك پێشكەشكران، هەروه‌ها تیروپشكیش بۆ ئەو میدیاكارانه‌كرا كەلە ئێوارەخوانەكەدا بەشداربوون و 3 رۆژنامەنووس تیروپشكەكەیان بۆ دەرچوو، تا دیمانەی تایبەت لەگەڵ وەزیری دەرەوه‌ و جێگری وەزیری دەرەوەدا سازبكەن.

خۆشه‌وی محه‌مه‌د به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان24 له‌ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ماریا زەخارۆڤەی ووتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا
خۆشه‌وی محه‌مه‌د به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان24 له‌ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ماریا زەخارۆڤەی ووتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا

خۆشەوی محەمەد كە بۆ ئێوارە خوانەكە بانگێشتكرابوو، دەڵێت: لەناو ئامادەبوان ماریا زەخارۆڤەی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بانگێشتی كردم بۆ لای سێرگی لاڤرۆڤ و گوتی" خۆشەوی لەكەناڵی كوردستان 24  لەكوردستانی عێراق، رۆژنامەنوسێكی چوست و ئەكتیڤە، لاڤرۆڤ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەكاركردن و ئامادەبوونی كوردستان 24 كەوەك كەناڵێكی كوردی لەرووسیا بوونیان هەیەو كاردەكەن.

خۆشه‌وی محه‌مه‌د به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان24 له‌ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا
خۆشه‌وی محه‌مه‌د به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان24 له‌ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا

خۆشەوی زیاتر باس لەگفتوگۆكەی دەكات لەگەڵ لاڤرۆڤ و دەڵێت" لاڤرۆڤ پرسیاری لێكردم كەبۆچی بۆ پرێس كۆنفرانسی بەڕێز سەرۆك پوتین جامانەت بەستبوو، كەچی ئەمرۆ پێت نەبوو؟

له‌ وه‌ڵامدا خۆشەوی ده‌ڵێت : بەڕێز سێرگی لاڤرۆڤ، جەمانەكەم پێبوو، بەڵام لەناو هۆڵەكە تێكچوو، ویستم بیبەستمەوە كەچی بەڕێزتان هاتنە ناو هۆڵی كۆنفرانسەكەو لەبەر گوێگرتن و سەرنجدان به‌قسەكانی بەڕێزتان دەرفەتی بەستنەوەی جامانەكەم نەبوو.

لاڤرۆڤ: جلەكانت زۆر جوانبوون، بەڵام جەمانەكە جوانتری دەكرد ئەگەر بتبەستبایە.

خۆشه‌وی محه‌مه‌د به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان24 له‌ مۆسكۆ له‌ كاتی پرسیاركردن له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا
خۆشه‌وی محه‌مه‌د به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان24 له‌ مۆسكۆ له‌ كاتی پرسیاركردن له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا

خۆشەوی ئەوەش باس دەكات كەلاڤرۆڤ سەبارەت بەبارودۆخی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان،  پرسیاری لێكردووە.

لاڤرۆڤ: ئەرێ ئێستا بارودۆخی كوردستان چۆنە:

خۆشەوی : سوپاس بۆ خوا، ئێستا باشەو هەرێمەكەمان توانی سەركەوتنێكی مەزن بەدەست بهێنێت بەسەر تیرۆری نێودەوڵەتیدا و ئێستا ئاسایش و ئەمنیەتێكی باش بەرقەرارە.

لاڤرۆڤ: دەستیان خۆشبێت، رۆڵی كورد وسه‌رۆك بارزانی بەرز دەنرخێنین لەجەنگ دژی تیرۆرستان وسه‌ركرده‌يه‌كی به‌هێز و به‌ڕێزه‌".

خۆشەوی دەڵێ لاڤرۆڤ لەكۆتايی گفتوگۆكەدا ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكارییەكی بۆ كەناڵەكەمان دەربڕی،

بەڵێنیشی دا لەداهاتوودا دیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ كوردستان 24 ساز بكات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه‌ بیانییه‌كان له‌ كاتی ئێواره‌خوانه‌كه‌دا له‌ مۆسكۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه‌ بیانییه‌كان له‌ كاتی ئێواره‌خوانه‌كه‌دا له‌ مۆسكۆ