سه‌رۆكى پێشووى لوبنان: قه‌زافى داواى لێكردم ببمه موسڵمان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى پێشووى لوبنان ئه‌مين جومه‌يل ئاشكرايكرد، له ميانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا موعه‌ممه‌ر قه‌زفى داواى لێكردووه ببێته موسڵمان.
ئه‌مين جومه‌يل ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا، قه‌زافى پێى وتووه: تۆ پياوێكى زۆر تايبه‌تمه‌ندى و ده‌كرێت تۆ ببيه موسڵمان". ئه‌وه‌شى باسكردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌يه‌دا، به قه‌زافى وتووه: "خوا به‌ره‌كه‌تت به‌سه‌ردا بڕێژێت.. ئێمه هه‌موومان له نه‌وه‌كانى حه‌زره‌تى ئيبراهيم پێغه‌مبه‌رين".
سه‌رۆكى پێشووى لوبنان باسى له‌وه‌شكردووه، دواى ئه‌و رووداوه گرژى له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان درووستبووه، به تايبه‌تى به هۆى ئه‌وه‌ى قه‌زافى هه‌ڵوێستى نه‌رێنى بووه له باره‌ى فه‌رمانڕه‌وايى لوبنانه‌وه.
هه‌روه‌ها روونيكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستى قه‌زافى به‌رده‌وام نه‌رێنى بووه تا ئه‌و كاته‌ى شا حه‌سه‌نى دووه‌مى پادشاى مه‌غريب نێوه‌ندگيرى له نێوانيان كردووه و په‌يوه‌ندييه‌كانيان ئاسايى بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سپۆتينك.
و:ئ.هـ