"كۆمه‌ڵ داوای له یه‌كگرتوو كردووه بزووتنه‌وه بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی بازنه"

K24 - هه‌ولێر:
ده‌مێكه ده‌نگی یه‌كگرتن و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌رسێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه (یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، بزووتنه‌وه) به‌ته‌واوی له گوێ خه‌ڵكی ده‌زرینگێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ڕوونییه، ئاخۆ ئامانجی سه‌ره‌كی ئیسلامییه‌كان چییه و ده‌یانه‌وێ چیبكه‌ن؟
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی, ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به كوردستان24ی راگه‌یاند, ئێستا هه‌رسێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه, لێژنه‌یه‌كی باڵایان پێكهیناوه كه له 15 كه‌س پێكهاتوون، هه‌موو ئه‌ندامانی لێژنه‌كه پله‌یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تییه، كار بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی حزبه ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی باڵای ئیسلامییه‌كان
ئه‌م لیژنه باڵایه له 31/12/2016 یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه، بڕیاریشه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجامبده‌ن، ئیسلامییه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه یه‌كگرتنی ئه‌وان، به ئاسانی ده‌توانێت دۆخی ئیسلامییه‌كان بباته ئاستێكی دیكه، بۆیه له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵا به‌پێی قسه‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه چه‌ند خاڵێك خراونه‌ته‌ڕوو، پێویسته ئیسلامییه‌كان كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵ و پێشنیازانه بكه‌ن.
یه‌كه‌م: بوون به یه‌ك حزب
دووه‌م: درووستكردنی هاوپه‌یمانێتی سیاسیی
سێیه‌م: پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش
چواره‌م: درووستكردنی لیستێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو
ئه‌م خاڵانه به تێروته‌سه‌ل له‌نێو كۆبونه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان باسكراون، ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م حزبانه جێگه‌ی دڵخۆشییه، كۆبونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی لووتكه به ئاماده‌بوونی كه‌سی یه‌كه‌می هه‌رسێ لایه‌نه‌كه كه ئه‌وانیش (سه‌لاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین-ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، عه‌لی باپیر ئه‌میری - كۆمه‌ڵی ئیسلامی، عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز-ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) لیژنه‌ی باڵا دروستكراوه.
خستنه ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه
به‌لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی خاڵی یه‌كه‌م كه هه‌وڵدانه بۆ یه‌ك حزب شتێكی باشه، به‌ڵام قوڕسه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ئیسلامییه‌كان، سه‌لیم كۆیی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێمان باشه ئیسلامییه‌كان ببنه یه‌ك ده‌نگ، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌كانی حزب، كارێكی قورسه و ئه‌سته‌میشه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌رچه‌نده خۆی له هه‌ناوی بزووتنه‌وه له دایكبووه، به‌ڵام به‌قسه‌ی به‌رپرسێكی یه‌كگرتوو، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێت: "كۆمه‌ڵی ئیسلامی نایه‌وێت له بزووتنه‌وه نزیكبێته‌وه و له‌سه‌ره‌تادا چه‌ندینجار به فه‌رمی داوای له یه‌كگرتوو كردووه یه‌ك بگرن، بزووتنه‌وه‌ش بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه".
ته‌نیا كاری نێو ئیسلامییه‌كان نابیت
خه‌لیل ئیبراهیم, ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌باره‌ت به كاری هاوبه‌شی ئیسلامییه‌كان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند, پرۆژه‌كه نه یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبه و نه بوون به یه‌ك حزبه، ئێستا كاری هاوبه‌شه، لیژنه‌یه‌كی باڵاش پێكهاتووه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه‌كان و دروستكردنی بیرێكی میانڕه‌و.
خه‌لیل ئیبراهیم ئاشكراشیكرد, لێژنه‌كه ته‌نیا كاری نێو ئیسلامییه‌كان نابیت، به‌ڵكو چاودێری هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان دروستبكات، بۆئه‌وه‌ی خزمه‌ت به گه‌ل و نشتیمان بگه‌ینێت.
لیژنه باڵاكه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو كۆببنه‌وه، ئه‌وان دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی خۆیان و درووستكردنی پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو له نیو ئیسلامییه‌كان، سه‌ردانی گشت لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، بیرۆكه و ئامانجی خۆشیان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو.