به تۆمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ په‌كه‌كه له بۆرساى 14 كه‌س ده‌ستگيركران
K24 – هه‌ولێر:
لە شاری بۆرسای توركیا بە بیانووی پروپاگه‌ندە كردن بۆ په‌كه‌كه و كەجەكە 14 كەس دەستبەسەر كران.
لە شاری بۆرسا 14 كەس دەتسبەسەر كران، بە بیانووی ئەوەى كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەی پەكەكە و كەجەكەیان بڵاو كردووەتەوە و پڕوپاگه‌ندەیان بۆ كردوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بۆرسا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد 3 لە دەستبەسەركراوەکان ئافرەتن و دوای وەرگرتنی گوتەكانیان رەوانەی دادگا كراون.
پێشتریش بڵاوكرابووەوە بەهۆی پروپاگه‌ندەكردن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دۆسيه بۆ 17 كەس لە شارەكانی توركیا كراونەتەوە.