بايده‌مير داوا له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات گۆڕينى ده‌ستوور ره‌تبكه‌نه‌وه‌

دووه‌م خولی گۆڕینی ده‌ستووری توركیا‌ له ‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

دووه‌م خولی گۆڕینی ده‌ستووری توركیا‌ له ‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد.

عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياند، گۆڕینی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌دات و داواشی له‌ په‌رله‌مانتاران كرد، به‌رهه‌ڵستی په‌سندكردنی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ بكه‌ن.