ترامپ له‌گه‌ڵ ئیڤانكا كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، به‌وه ناسراوه، كه له جیاتی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دیمانه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان، بۆ بڵاوكردنه‌وه و راگه‌یاندنی هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی، زۆربه‌ی كات، په‌نا ده‌باته به‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر و هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی له ئه‌كاونته تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له‌و تۆڕه, بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مجاره، له جریوه‌یه‌كدا، كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یر و له جیاتی "تاگ" كردنی ئیڤانكای كچی، "ئیڤانكا ماجیك"ی تاگ كردووه، كه كچێكی به‌ریتانییه.
به گوێره‌ی سايتى "سكای نیوز"، ترامپ له جریوه‌كه‌دا، ئیڤانكای كچی به "مرۆڤێكی مه‌زن و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز" وه‌سفكردووه.
به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ترامپ، له جیاتی ئیڤانكای كچی، ئیڤانكایه‌كی دیكه‌ی تاگ كردووه، ئه‌و كچه‌ش بۆ ترامپ گوتوویه‌تی: "تۆ كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی، ده‌كرێت داوای ئه‌وه‌ت لێبكه‌م وردتر توویته‌ره‌كه‌ت به‌كاربهێنی؟ پێویسته كات بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ته‌رخان بكه‌ی".
سه‌رچاوه: سكای نیوز