مێروویه‌ك له شێوه‌ی تره‌مپ دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
زانایه‌كی بواری زینده‌وه‌رناسی ناوی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكای له جۆره مێروویه‌ك ناوه كه له په‌پووله‌وه نزیكه و به‌م دوواییانه دۆزراوه‌ته‌وه و په‌ڕه‌كانی له پرچ(قژ) ی تره‌مپ ده‌چێت.
له‌وباره‌یه‌وه (فازریك نازاری) زانا‌و توێژه‌ر له مۆزه‌خانه‌ی گرووپه مێرووه‌كانی زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مریكی به گۆڤاری"زانستی زیندووه‌كان" راگه‌یاندووه" ئه‌و مێرووه نوێیه‌ی دۆزیوویانه‌ته‌وه له پرچی دۆناڵد تره‌مپ ده‌چێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌ڕه نوێیه‌كانی مێرووه‌كه له قژی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ده‌چێت ناوه‌یان لێناوه" نیوپالپا دۆناڵد تره‌مپی".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" مێرووه‌كه وه‌ك قۆناغه‌كانی ژیانی په‌پووله گه‌شه ده‌كات و له‌م دواییانه‌دا له چیاكانی ئه‌مازۆن له وڵاتی پیرۆ دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و لێكچوونه‌وه ناوی "ترامپا بیلارا" شیان لێناوه".
پێشتر زاناكان ناوی چه‌ندین كه‌سی ناوداریان له مێرووه‌كان ناوه و ناوی هه‌ر یه‌كه له هونه‌رمه‌ند جۆنی كاش و بیونسیه و ئه‌كته‌ری سینه‌مای جۆنی دیب، خراوه‌ته سه‌ر ناوی میرووه‌كان".
له ماوه‌كانی پیشووی ساڵی رابردوودا ناوی "توسانویدس ئۆباما" له جۆره ماسییه‌ك نرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوه‌ی له سه‌رۆك ئۆباما ده‌چوو".