رووبه‌ری "خه‌لافه‌ت" بچووك ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی( AHS ) ماركێت بۆ توێژینه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2016 دا چه‌كدارانی داعش، چواریه‌كی ئه‌و خاكه‌ی له عێراق و سووریا پێشتر داگیریان كردبوو و خستبوویانه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان، له ده‌ستیانداوه".
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كه كاری توێژینه‌وه‌یه و ئۆفیسی سه‌ره‌كیان له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیایه، رایانگه‌یاندووه" له ماوه‌ی ساڵی 2016 دا له عێراق و سووریا داعش رووبه‌رێكی زۆری خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ستداوه، پێشتر داعش له هه‌ر دوو وڵات‌دا 78 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه رووبه‌ری خاكی داگیركردبوو، به‌ڵام له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 60 هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه، نزیك له رووبه‌ری هه‌موو خاكی كۆریای باكوور".
له ساڵی 2015 دا خاكی داگیركراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به رێژه‌ی 14% كه‌مببووه‌وه، ئه‌وكات 90 هه‌زار و 800 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه بوو، له‌و ساڵه‌دا كه‌مبووه‌وه بۆ 78 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه".
شیكره‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی كۆلۆمپ ستراك له توێژینه‌وه‌كه‌دا گوتوویه‌تی" له ساڵی 2016 دا، داعش دووچاری شكستێكی بێ پێشینه بووه‌وه، رووبه‌رێكی زۆری خاكی ژێرده‌سه‌ڵاتی له ده‌ستچوو، به‌تایبه‌تی ناوچه گرنگه‌كانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له ده‌ستداوه".
دیارترین ئه‌و شار و ناوچانه‌ی له ساڵی رابردوودا له ده‌ستی چووه، دابق و منبج له سووریا و روومادی و فه‌لووجه له عێراقه".
لۆدوفیكۆ كارلینۆ، شیكره‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌یه و ده‌ڵێت" ئه‌و شكست و پاشه‌كشییانه داعشی دووچاری مه‌ترسی و گرووپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه‌ی له سووریا تووشی كه‌رتبوون كرد، تا ئاستی ته‌قینه‌وه‌ی ناوخۆیی رۆیشتووه".
ده‌رباره‌ی شاری مووسڵیش، كه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعشه له عێراق، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، هێزه‌كانی عێراق تونیویانه پێشڕه‌وی زۆر بكه‌ن و له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی رابردوودا زۆر ناوچه كۆنترۆڵكرانه‌وه، بۆیه ده‌توانن شاره‌كه به‌ته‌واوی له‌ده‌ست داعش ده‌ربهێنن".