مالیكی وەڵامی جۆن كێری دەداتەوە
نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق به توندی وه‌ڵامی جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه و بەوە تۆماتباری دەكات لە كۆتا رۆژه‌كانی كاركردنی دەیە‌وێت شكسته‌كانی سیاسه‌تی دەره‌وه‌ی په‌رده‌پۆش بكات.
بە دەنگەوە ھاتنی مالیكی پاش ئەوەی دێت جۆن كێری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی "نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە هۆکاری بەشێکی زۆری کێشەکانی عێراق زانی".
گوتیشی لە سەردەمی مالیكی، "سوپای عێراق شاری موسڵی بۆ داعش بەجێھێشت، چونکە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ خەلکی ئەو شارە نەبوو".
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری مووسڵ گرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق گرت.
مالیكی ھەر لە وەڵامی كێری دەڵێت "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت حه‌شدی شه‌عبی به میلیشیا ناوببات، بەڵام ئەوە حه‌شدی شه‌عبی بوو به‌رپه‌رچی داعشی دایه‌وه".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد. لە سەرەتاكانی ئۆپەراسیۆنەكە بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ لە لایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكران.
JS