ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی تلكێف دەستیپێكرد

ھێزەكانی عێراق لە دوو میحوەرەوە ھێڕشیان كردە سەر سەنتەری قەزای تلكێف

- ھەولێر

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی سەنتەری قەزای تلكێف لە باكووری موسڵ لە دوو میحوەرەوە دەستیپێكرد.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند ھێزەكانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دوو میحوەرەوە ھێڕشیان كردە سەر سەنتەری قەزای تلكێف، پاش ئەوەی لە سەرەتاكانی ئۆپەراسیۆنی موسڵ، ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەورووبەری سەنتەری قەزای تلكێفیان كۆنترۆڵ كرد و رێگەیان بۆ سوپای عێراق لە باكووری موسڵ كردەوە.

ھێزەكانی عێراق لە كاتی چوونیان بۆ ناو سەنتەری قەزاكە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبەكراوی داعشیان تەقاندەوە و فڕۆكەكانی عێراقیش بەشداری ئۆپەراسیۆنەكە بوونە.

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی سەنتەری قەزای تلكێف رۆژێك پاش ئەوەی دێت كە فەرماندەی ھێزەكانی دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی تەواوی رۆژھەڵاتی موسڵی راگەیاند،

فەرماندەی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق تالب شغاتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی: "زیاتر له‌ 3300 چه‌كداری داعش لە كۆنترۆڵكردنی گەڕەكەكانی رۆژھەڵاتی موسڵ كوژراون‌ و 300 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش پوچه‌ڵكراونەتەوە".

 ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد. پاش ئەوەی زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ لە لایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكران، دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.

JS