پۆلیسی سنووری فه‌ڕه‌نسا: ئیسلام شێرپه‌نجه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامێكی پۆلیسی سنووری فه‌ڕه‌نسا موسوڵمانان توڕه‌ده‌كات و لێكۆوڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و قسانه ده‌ستیپێكردووه كه دژی ئیسلام و موسوڵمانان كردوویانه.
كۆمیسیۆنی گشتی ئاسایشی فه‌ڕه‌نسی ده‌رباره‌ی جیاكاری نه‌ژادی دژی موسوڵمانان، له‌لایه‌نه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی پۆلیسی سنووری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه، پاش ئه‌وه‌ی له په‌یامێكیاندا كه دزه‌یپێكراوه و گوتوویانه" ئیسلام شێرپه‌نجه‌یه له ئه‌وروپایداوه و موسوڵمانانیشیان به دوومه‌ڵ ناوبردووه".
ئه‌و قسانه له لایه‌نه كۆمیسیۆنی گشتی ئاسایشی فه‌ڕه‌نسی وه‌ك هاندان بۆ جیاكاری نه‌ژادی دژی موسوڵمانان ئه‌ژماركراوه‌و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه".
هه‌روه‌ها چه‌ندین په‌یام و بابه‌ت گه‌یشتووه‌ته ده‌ست پۆلیس و له‌و په‌یامانه‌دا دژی موسوڵمانان نوسراوه و هه‌یانبووه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسێكه‌وه نوسراوه" هیچ كات وه‌ك ئێستا فه‌ڕه‌نسا تووشی ئه‌و په‌تایه نه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به ده‌ست بیانی و موسوڵمانه‌كانه‌وه گیرۆده‌یه".
ئه‌م بارودۆخه بووه‌ته بابه‌تی میدیاكان و ژماره‌یه‌ك له‌و پۆلیسانه‌ی دژی ئه‌م بیركردنه‌وانه‌ن، ئه‌و په‌یام و نامانه‌یان ئاشكراكردووه كه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان.
یه‌كێك له‌و پۆلیسانه‌ی دژی ئه‌و جۆره جیاكارییه‌یه گوتوویه‌تی" له‌ناو موسوڵمانه‌كاندا هاوڕێم زۆره و خه‌ڵك زۆر ده‌ناسم، ئه‌م قسه و ئاراسته‌یه خزمه‌تی دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان ناكات، هه‌ر بۆیه دژی ئه‌و بیركردنه‌وانه وه‌ستاومه‌ته‌وه و به‌لامه‌وه سه‌یر بووه خه‌ڵكانێك به‌و شێوه نه‌ژادپه‌رستییه بیرده‌كه‌نه‌وه".
له دوای كرده تیرۆریستی و توندڕه‌وییه‌كان فه‌ڕنسای كردووه‌ته ئامانج، له‌ناو ژماره‌یه‌ك له فه‌ڕه‌نسییه‌كاندا، به‌ئاشكرا دژی موسوڵمانان لێدوان ده‌درێت و هه‌ستی جیاكاری په‌ره‌یسه‌ندووه.