ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رێگاكانی بەرەو خاڵی سنووری سێمالكا دادەخات

رێگە بە خەڵك نادات بەشداری لە مەراسیمی پێشوازیكردن لە تەرمی پێشمەرگەیەكی شەھید بكەن

K24 - ھەولێر

بە پێی زانیارییەكانی كوردستان24 له‌ شاری دێرك، ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رێگاكانی بەرەو خاڵی سنووری سێمالكا داخست، بۆ ئەوەی خەڵك نەتوانن بەشداری لە مەراسیمی پێشوازیكردن لە تەرمی پێشمەرگەیەكی شەھید بكەن.

پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان محمەد ئەمین سلۆ، دوێنێ چوارشەممە لە ئاسكی موسڵ بە گوللـەی نیشانەشكێنەكانی داعش شەھید بوو و ئەمڕۆ تەرمەكەی بۆ رۆژئاوای كوردستان رەوانە كرا.

ئەنەكەسە داوا لە ھاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان كردووە بەشداری لە مەراسیمی پێشوازیكردن لە تەرمی ئەو شەھیدە بكەن.

JS