ئاگركەوتنەوە و داڕمانی بینایەك لە تاران 30 كەس دەكوژێت

ئاگركەوتنەوە لە نھۆمی ھەشتەمی بیناكە كەوتەوە و بە تەواوەتی داڕما
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

میدیاكانی ئێران رایانگەیاند، لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە بینای بازرگانی پلاسكۆی تاران 30  كەس كوژراون

كۆگای پلاسكۆی تاران لە ئەلەمینیۆم دروست كراوە و بە یەكێ لە كۆنترین باڵاخانەكانی تاران ئەژمار دەكرێت.

ئاگر كەوتنەوە لە نھۆمی ھەشتەمی بیناكە كەوتەوە و  بە تەواوەتی داڕما.

پەیامنێری كوردستان24  لە تاران رایگەیاند لە كاتی كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكە نزیكەی 30 كەس لە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لەناو بیناكەدا بوون و لە ئەنجامی داڕمانی بیناكە، ھەر30  كەس كوژراون و 38  دیكەش بریندار بوون كە رەوشی تەندروستی حەوتیان ناجێگیرە.

دووكەڵی ئاگرەكە تەواوی ئاسمانی ئەو گەرەكەی داگرت كە بیناكەی تێیدایە.

تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە ھەوڵی دەرھێنانی تەرمی ئەو كەسانەن كە لەژێر پاشماوە روخاوەكانی بیناكەدا ماون.

لەكاتی داڕمانی بیناكە نزیكەی 300 كەس لەناو بیناكە بوون.

بەرپرسانی ئایركوژینەوەی تارانی پایتەخت رایانگەیاند "گەرمای ئاگرەكە و كۆنبوونی بیناكە ھۆكاری داڕوخانی بووە".

كۆمەڵگەی بازرگانی پلاسكۆ نیوسەدە بەر لە ئێستا دروستكراوە و سەنتەری دابەشكردنی پوشاكە لە تاران و یەكەم باڵاخانەی بەرزیشە، كە لە ئێران دروستكراوە.

JS