ھێزەكانی عێراق كۆشكەكانی سەرۆكایەتی لە موسڵ كۆنترۆڵ دەكەن
K24 - ھەولێر
شانەی راگەیاندنی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ "عبدالامير رشيد يارالله" لە سێ راگەیاندراوی جیاوازدا كۆنترۆڵكردنی سێ شوێنی گرنگی موسڵ رادەگەیەنێت.
لەراگەیاندراوێكدا ھاتووە ھێزەكانی دژە تیرۆر لە میحوەری باكووری موسڵ كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
گوتیشی هه‌ر له میحوه‌ری باكوور، هۆتیلی نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵكرا و ئالای عێراق به‌سه‌ر بیناكه‌ی به‌رز كرایه‌وه.
سێیەمین پێشڕەوەی ئەمڕۆی ھێزەكانی عێراق، ھەر لە میحوەری باكووری موسڵ بوو كە تێیدا دامەزراوەی جابر بن حەیان كۆنترۆل كراوەتەوە.
پێشڕەوییەكانی ئەمڕۆی ھێزەكانی عێراق لە باكووری موسڵ ھاوكاتە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی قەزای تلكێف.
ھێزەكانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێجشەممە لە دوو میحوەرەوە چوونەتە ناو سەنتەری قەزای تلكێف لە باكووری موسڵ و تا ئێستا 5 گەڕەكیان كۆنترۆڵ كردووە.
ھێزەكانی دژە تیرۆر رۆژی چوارشەممە، كۆنترۆڵكردنی تەواوی گەڕەكانی رۆژھەڵاتی موسڵی راگەیاند.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد، لەسەرەتادا زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ لە لایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكران و بە ھۆیەوە رێگە بۆ پێشڕەوی ھێزەكانی عێراق لە رۆژھەڵات و رۆژئاوای موسڵ كرایەوە.
JS