تەرمی فەتاح كاویان ئەندامی پێشووی سەركردایەتی حزبی دیموكرات بەخاك سپێردرا

لە جیلی دووەمی حزبی دیموكرات ئەژمار دەكرێت كە دوای روخانی كۆماری كوردستان، ھەوڵی بوژانەوەی حزبی دیموكراتی كوردستانیاندا
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

فەتاح كاویان تێكۆشەری دێرین و ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستان لە گۆرستانی شەھیدانی ئەو حزبە لە شاری كۆیە بەخاك سپێردرا.

كاویان لە ماوەی 60  ساڵ كاركردنی لە ریزەكانی ئەو حزبە لە پۆستە جیاوازەكانی بەرێوەبەرایەتی لەوانە كومیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی كاری كردووە و وەك جیلی دووەمی ئەو حزبە لەو كەسانە ھەژمار دەكرێ كە دوای روخانی كۆماری كوردستان، ھەوڵی بوژانەوەی حزبی دیموكراتی كوردستانی داوە.

كاویان رۆژی چوارشەممە 18 كانوونی دووەمی 2017 لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە قەڵای كۆیە كۆچی دوایی كرد، پاش ئەوەی بۆ ماوەی 60 ساڵ ئەندامی حزبی دیموكرات بوو و 25 ساڵیش ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئەو حزبە بووە.

لە ساڵی 1959 لەلایەن دەزگای ساواکی رژێمی پاشایەتی ئێران دەستگیر كرا و بە 10 ساڵ زیندانیكردن حوكم درا و لە ساڵی  1962 بەو مەرجەی شاری مەهاباد بەجێ بهێڵێت، لە زیندان ئازاد كرا.

فەتاح كاویان دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 بە ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دیموكرات هەڵبژێردرا و بۆ ماوەی 25 ساڵ لە پۆستەکانی کومیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی مایەوە.

كاویان خاوەن فەرھەنگی ئینگلیزی ـ كوردی ـ فارسییە و پێشتر مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە.

JS