جه‌زائير ميواندارى ئه‌م كه‌سانه‌ى له كه‌ناڵه‌كان قه‌ده‌غه كرد
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆنه‌كانى جه‌زائير قسه‌كردن و ده‌ركه‌وتنى هه‌ڵگرانى بۆچوونى ته‌كفيركردن و جاووگه‌رانى قه‌ده‌غه‌كرد.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، ئه‌وانه‌ى سيحر و جادوو ده‌كه‌ن و خه‌ون لێكده‌ده‌نه‌وه و پزيشكى ساخته‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه به ناوى ئاينه‌وه جه‌زائيرييه‌كان ده‌ترسێنن، نابێت له كه‌ناڵه‌كانه‌وه ميواندارى بكرێن.
ده‌سته‌كه نيگه‌رانى و سه‌رسوڕمانى خۆى له باره‌ى هه‌ندێك كه‌ناڵى وڵاته‌كه‌يه‌وه ده‌ربڕيوه كه بانگه‌شه‌كارانى خراپه‌كارى و كه‌سانى نا ئه‌كاديمى بانگهێشتى كه‌ناڵه‌كانيان ده‌كه‌ن و له‌و رێگه‌يه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئاين و بۆچوون و پيرۆزييه‌كانى خه‌ڵك.
ئ.ر