ڤيديۆ.. چركه‌ساتى داڕووخانى هۆڵێكى وه‌رزشى ببينه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ربانى هۆڵێكى وه‌رزشى كه به‌م دواييانه له شارى چيچكاتريبۆڤاى رووسيا درووستكراوه، داڕووخا و له‌و كاته‌دا نزيكه‌ى 80 كه‌س له هۆڵه‌كه‌دا بوون.
ديمه‌نى داڕووخانى سه‌قفى هۆڵه‌كه به كامێرا تۆمار كراوه و به هۆى هێواشى داڕووخانه‌كه‌وه ئاماده‌بووانى هۆڵه‌كه توانيان رابكه‌ن و خۆيان ده‌رباز بكه‌ن.
رووداوه‌كه رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه روويداوه.
به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بوونى به‌فر له‌سه‌ر بانى هۆڵه‌كه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى سه‌قفى هۆڵه‌كه به‌ره به‌ره داڕمێت.