رووسيا فڕۆكه‌يه‌كى مه‌زن درووستده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
په‌يمانگه‌ى توێژينه‌وه‌كانى فڕۆكه‌وانى رووسيا فڕۆكه‌يه‌كى نوێى بارهه‌ڵگر درووستده‌كات، كه تواناى گواستنه‌وه‌ى 500 ته‌ن كه‌رسته‌ى هه‌يه و كيشوه‌ره‌كانى جيهان ببڕێت.
ئه‌و فڕۆكه نوێيه له برى به‌نزين، به گازى سرووشتى كار ده‌كات و تواناى له‌راده‌به‌ده‌رى هه‌يه بۆ گواستنه‌وه و بڕينى دووراييه‌كان.
فڕۆكه‌كه ده‌توانێت له فڕۆكه‌خانه ئاساييه‌كان بنيشێته‌وه و له به‌رزى 3 تا 13 مه‌تر له‌سه‌ر رووى زه‌وى و ده‌رياوه ده‌توانێت بفڕێت و كه‌مترين وه‌زه به‌كارده‌بات.